لە ھەفتەیەكدا دوو ئافرەت لە شارەدێیەك كوژران

پۆلیسی ھەولێر: حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بەژنان زیادیكردووە

K24 - ھەولێر

لە ماوەی ھەفتەیەکدا لە شارەدێی کەسنەزانی سەر بە پارێزگای ھەولێر دوو ئافرەت کوژران، پۆلیس لەبارەی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و یەکێك لە تۆمبەتبارەکان دەستگیرکراوە، بە گوێرەی ئامارەكانی پۆلیس لەم ماوەیەدا حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان لە سنووری ھەولێر زیادیكردووە.