ته‌نيا يه‌ك نوێنه‌رى كورد له شاندى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا به‌شدارى جنێڤ 8 ده‌كات
داوا ده‌كرێت نوێنه‌رايه‌تى كورد بكرێته له سه‌دا 15

K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كوردى سووريا له شاندى هاوبه‌شى ده‌سته‌ى باڵاى دانووستانه‌كان بۆ به‌شداريكردن له كۆبوونه‌وه‌كانى جنێڤ حه‌واس عه‌گيد، داواى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه عادل جوبێر كرد، نوێنه‌رى كورد له هه‌موو ده‌سته‌كانى به‌رهه‌ڵستكاران زياد بكات و ئه‌و نوێنه‌رايه‌تييه بگاته رێژه‌ى 15 له‌سه‌د.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه عه‌گيد له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، به درێژى قسه‌مان له‌سه‌ر ره‌وشى ناوكانى كوردستانى سووريا و په‌يكه‌رى ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كورد كردووه.
گوتيشى: روانگه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها گوتى: باسمان له رێژه‌ى كورد له سووريا كردووه و پێداگيريمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، كه پێويسته رێژه‌ى نوێنه‌رايه‌تى كورد له هه‌موو ده‌سته‌كاندا بگونجێت له‌گه‌ڵ رێژه‌ى كورد له سووريا كه له‌سه‌رووى 15 له‌سه‌ده.
له به‌رامبه‌ردا وه‌ك ئه‌وه‌ى عه‌گيد باسى كرد، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه به‌ڵێنى داوه كارى جدى بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان قسه بكات و وا بكات له رووى سياسى و رێكخراوه‌ييه‌وه هاوسه‌نگانه له‌گه‌ڵ كورد مامه‌ڵه بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا جێگرى سه‌رۆكى ئيئتلافى نيشتيمانى هێزه‌كانى شۆڕش و به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا عه‌بدولباست حه‌مۆ رايگه‌ياندووه، حه‌واس عه‌گيد نوێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كورده له شاندى به‌رهه‌ڵستكاران و له خولى هه‌شته‌مى دانووستانه‌كانى جنێڤ به‌شدارى ده‌كات.
له كۆنگره‌ى رياز2 دا لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا رێككه‌وتن شاندێكى 36 كه‌سى پێكبهێنن بۆ به‌شداريكردن له دانووستانه‌كانى جنێڤ8 و له نێوان ئه‌و شانده‌دا ته‌نيا يه‌كێكيان كورده.