شاره‌زايه‌كى رووس: سعووديه و ئيمارات هاوكارى كورده‌كانى سووريا ده‌كه‌ن
راگه‌ياندنه‌كه‌ى تره‌مپ بووه‌ته جێى سه‌رسامى هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانى كۆشكى سپى.
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و شرۆڤه‌كارى رووسيايى ئيگۆر سوپۆتين، له رۆژنامه‌ى نيزاڤيسيمايا گازێتا وتارێكى له باره‌ى ره‌وشى كورد له باكوورى سووريا/ رۆژئاواى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ده‌ڵێت: سعووديه و ئيمارات پشتيوانى كورد ده‌كه‌ن.
سوپۆتين نووسيويه‌تى: توركيا ئاواته خوازه ئه‌مريكا پابه‌ندى ئه‌و به‌ڵێنانه بێت كه تره‌مپ به ئه‌ردۆغانى داوه له باره‌ى داماڵينى چه‌كى كورده‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياندبوو، به‌ڵام هێشتا له ناوه‌ندى شاره‌زاياندا گومان هه‌يه له باره‌ى گێڕانه‌وه‌ى توركيا بۆ ناوه‌ڕۆكى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان و تره‌مپ.
ئه‌وه‌شى نووسيوه، "پێويسته له پرسه‌كه تێبگه‌ين، هێشتا ئه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييه. زۆر ئه‌سته‌مه به‌و ئاسانييه قسه له باره‌ى به‌ڵێنى له‌و جۆره له باره‌ى كورده‌كانه‌وه كرابێت. هه‌ندێك لێدوان هه‌ن رووبه‌ڕووى لێكه‌وته‌ى جياجيا ده‌بنه‌وه له داهاتوودا. شه‌ڕى دژ به داعش له كۆتاييه‌كه‌ى نزيك ده‌بێته‌وه. ئيدى پاساوێك بۆ پڕچه‌ككردنى كورده‌كان نه‌ماوه. ئه‌وان بڕى پێويست چه‌كيان پێيه بۆ به‌ديهێنانى ئامانجێك لێره و له‌وێ. پێويست ناكات تره‌مپ به ته‌واوى نكوڵى له پشتيوانى ئه‌مريكا بۆ ئه‌وان بكات. به تايبه‌تى له كاتێكدا فه‌رمانده ئه‌مريكاييه‌كان ده‌ڵێن له‌سه‌ر خاكى كوردستانى سووريا بنكه‌ى سه‌ربازييان دامه‌زراندووه. مادام بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مريكايى له‌وێ هه‌ن ئيدى پڕچه‌ككردنى كورده‌كان پێويست ناكات.
سيمونۆڤ، ئه‌وه‌شى وتووه، ئێستا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ته‌واو بوو، ده‌كرێت كه‌ناڵى ديكه بكرێنه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانى دژ به داعش، هه‌موو ئه‌وه‌ش په‌يوه‌سته به تێكچوونى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ توركيا. وه‌زيرى سعووده سه‌ردانى ره‌ققه‌ى كردووه. ئيمارات پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى عێراق ده‌كات و به‌رده‌وامه له پشتيوانيكردنى كورده‌كان له سوورياش. ده‌كرێت به‌رده‌وام بێت له هاوكاريكردنيان. ئه‌گه‌ر ناكۆكييه‌كانى نێوان سعووديه و توركيا له باره‌ى قه‌ته‌ره‌وه چاو لێبكه‌ين، ئه‌وا ميحوه‌رى ئه‌نقه‌ره، تاران، ده‌وحه به روونى دێته به‌رچاو.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هيواداره ئه‌مريكا هاوپه‌يمانێتى له‌گه‌ڵ كورده‌كانى سووريا كۆتايى پێبهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاى "هاوبه‌شه راسته‌قينه‌كانى".
سه‌رۆكى حكومه‌تى توركيا گوتيشى: "ئێمه هه‌ميشه وتومانه ئه‌مريكا هه‌ڵه‌يه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى كاتێك بڕياريدا هاوكارى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كوردى و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد له شه‌ڕى دژ به رێكخراوى داعشى تيرۆريست بكات".
گوتيشى: "ئه‌مريكييه‌كان دڵنياييان پێداوين كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌يان له ناچارييه. دواى پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له تيرۆريستان ئيدى ئه‌و بژاره پێويست نابێت. هيوادارين ئه‌و شه‌راكه‌ته كۆتايى پێ بێت و واشنتن بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌يمانه راسته‌قينه‌كانى".
پێشتريش وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياندبوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنى به ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركيا داوه، چاوبگێڕێته‌وه به پرسى پڕچه‌ككردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل. كه توركيا به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانيان ده‌زانێت و به "تيرۆريست" وه‌سفيان ده‌كات.
له‌و باره‌يه‌وه كۆشكى سپى ئه‌مريكا رايگه‌ياندبوو، تره‌مپ به ئه‌ردۆغانى راگه‌ياندووه، گۆڕانكارى له سياسه‌تى واشنتن له باره‌ى هاوكاريكردنى هاوپه‌يمانه‌كانى له سووريا رووده‌دات، به‌ڵام هيچ ورده‌كارييه‌كى له‌و باره‌يه‌وه رانه‌گه‌ياندبوو.
رۆژى شه‌ممه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و به‌رگرى ئه‌مريكا به ئاژانسى ئه‌سۆشێيتد پرێسيان راگه‌ياندووه، كه هيچ پلانێكى سه‌رۆك تره‌مپيان له باره‌ى راگرتنى پرۆسه‌ى پڕچه‌ككردنى كورده‌كانه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌يشتووه.
رۆژنامه‌ى ۆڵ ستريت جۆرناڵ له باره‌ى په‌يامه‌كه‌ى تره‌مپه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، راگه‌ياندنه‌كه‌ى تره‌مپ بووه‌ته جێى سه‌رسامى هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانى كۆشكى سپى.
رۆژنامه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا دانيان به‌وه‌دا ناوه كه هيچ رێنمايى و بڕيارێكى نوێيان له باره‌ى پڕچه‌ككردنى كورده‌كانه‌وه پێ نه‌گه‌يشتووه.
ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه كردووه، له ئێستادا هيچ پلانێكيان بۆ ناردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى زياتر بۆ كورده‌كان له سووريا نييه.