پێنتاگۆن: پێداچوونه‌وه بۆ پێدانی چه‌ك به كوردانی سووریا ده‌كه‌ین
به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی هێزه كوردیه‌كان بۆ رێگریكردن له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ سووریا پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و هاوكاریه سه‌ربازیانه ده‌كه‌ین كه پێشكه‌ش به‌و هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان له سووریا ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆت" رایگه‌یاند، له‌داهاتوودا پێداچوونه‌وه بۆ پێدانی چه‌ك به‌و هێزه كوردیانه‌ی رۆژئاوای كوردستاندا ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتگیریان ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به راگرتنی پێدانی چه‌ك به‌و هێزانه‌ى نه‌كردووه.
ئه‌ریك باهون، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتی "ئێمه پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و هاوكاریه سه‌ربازیانه ده‌كه‌ین كه پێشكه‌ش به هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان له سووریا ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی ئه‌و هێزانه بۆ رێگریكردن له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ سووریا".
ئه‌م لێدوانه‌ی گوته‌بێژی پنتاگۆنیش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هاوكاریه سه‌ربازیه‌كانی بۆ هێزه كوردیه‌كان له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بێهێزبوون و شكانی داعش له سووریا، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پێویستی هێزه كوردسهكانیش بۆ چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی كه‌متر ببێته‌وه.
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌كاتێكدایه، له 24ی ئه‌م مانگه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو، ئه‌و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌رهه‌مداری ئه‌نجامداوه و تێیدا به‌ڵێنی له تره‌مپ وه‌رگرتووه، هاوكاریه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه رابگیرێن.
دواتریش مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له لێدوانێكدا گوتی: ئه‌ردوغان به تره‌مپی گوتووه "ئێمه پێشوازی له به‌ڵێنی پێنه‌دانی چه‌ك به یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ ئه‌و به‌ڵێنه له ئه‌مری واقعدا ببینین".