"رووسیا به‌سه‌ر ئه‌مریكادا سه‌ركه‌وت"
"رووسیا به‌سه‌ر ئه‌مریكادا سه‌ركه‌وت"
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Salon"ـی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه "رووسیا شكستی گه‌وره‌ی به پرۆژه‌ی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێناوه، كه پشتی به گۆڕینی رژێمه‌كان ده‌به‌ست، به‌ڵام رووسیا له رێگای سیاسه‌تێكی داڕێژراو و به چاودێرییه‌كی چڕه‌وه توانی سووریا رزگار بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌ڕه‌پێبدات".
پاتریك لۆرانس، رۆژنامه‌نووس و شاره‌زای ئه‌مریكیة ئاماژه‌ی به دیداره‌كه‌ی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا كردووه‌و نوسیوویه‌تی "ئه‌و دیداره لای رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی واتایه‌كی زۆری هه‌یه، ساده‌ترینیان واتای ئه‌وه‌یه به‌مزووانه له جه‌نگ ده‌رباز ده‌بین. هه‌رچه‌نده ئاسته‌نگی دیكه هه‌ن دێنه رێگای سووریا، به‌ڵام ئه‌و ئاسته‌نگانه له هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانی دیكه‌ی جه‌نگ و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئاسانترن ".
نووسه‌ری بابه‌ته ده‌ڵێت: "دیداری سێقۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێوان سه‌رۆكه‌كانی رووسیا و ئێران و توركیا، بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگه، هێمای ئه‌وه‌یشی تێدایه ئه‌و دیداره واتای جێگره‌وه‌ی سیاسه‌تی ستراتیژی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، كه پشتی به ئیسرائیل و سعوودیه و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌ست".
پاتریك لۆرانس، نوسیوویه‌تی "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا شكستیهێنا، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا كه ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداوی له خۆگرتووه، بوونه‌ته به‌شێك له رابردوو، ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێویسته، رێگا و ستراتیژێكی نوێ بۆ ناوچه‌كه بدۆزێته‌وه".
ئه‌و شاره‌زا ئه‌مریكییه له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "رووسیا به‌هۆی په‌یوه‌ندییه به‌تینه‌كانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان، به‌هێزه‌وه گه‌ڕاوه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵگه‌ی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه به‌هێزه‌ش، ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ربازیانه‌یه كه له نێوان مۆسكۆ و وڵاتانی وه‌ك ئێران و توركیا ئه‌نجامیدان و دواجاریش له‌گه‌ڵ سعوودیه كردوویه‌تی".