به ڤیدیۆ.. بزانه به‌بێ به‌كارهێنانی هیچ كلیلێك چۆن ئه‌و مارسیدسه ده‌دزن
بۆ یه‌كه‌مجاره دزی له‌و جۆره ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا به‌رزه‌ی تێدا به‌كاربهێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
پۆلسی به‌ریتانیا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدسی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك خووله‌ك، ئۆتۆمبێله‌كه دزراوه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانه‌ی دزییه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوو كه‌سن و به ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی، نزیك ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كه‌ونه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه كلیلی ئۆتۆمبێله‌كه و هیچ كلیلێكی دیكه به‌كارنه‌هاتووه.
ئه‌و ئامێره‌ی ده‌زكان بهكارییانهێناوه، توانیویه‌تی شه‌پۆله‌كانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ربگرێت، كه له‌ناو خانووه‌كه‌دا و له‌لای خاوهنهكهیهیتی و دووباره ئاراسته‌ی سیسته‌می وه‌رگری شه‌پۆله‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتی بی بی سی به‌ریتانی، ئه‌و ئامێره‌ی ده‌زكان به‌كارییان هێناوه، توانیویه‌تی شه‌پۆلی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌كاربهێنرێت، به ئامێری ئۆتۆمبێله‌كه ببه‌ستنه‌وه.
به‌م شێوه‌یه‌ش، سیسته‌می ریسیڤه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه، تیشك و شه‌پۆله‌كانی كۆنتڕۆڵه‌كه‌ی ناسیوه‌ته‌وه و ده‌رگاكه‌ی ده‌كرێته‌وه، دواتریش به به‌كارهێنانی هه‌مان ته‌كنیك، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌كارخستووه و بردوویانه.
پۆلیس ناوچه‌ی ویست میدلاندزی به‌ریتانی له‌و بڕوایه‌دا، ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تی دزینی ئۆتۆمبێله به‌و شێوه‌یه و ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا به‌رزه‌ی تێدا به‌كاربهێنرێت.
ئه‌نجامدانی دزییه‌كه، نزیكه‌ی یه‌ك خووله‌كی خایاندووه و تا ئێستاش نه‌توانراوه ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزرێته‌وه و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه.
وێڕای ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا به‌رزه‌ی مارسیدیس له بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كانی له دزیكردن به‌كاری ده‌هێنێت، به‌ڵام مارك سیلڤسته‌ر، له نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی ویست میدلاندز، ئامۆژگاری خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كات، قوفله كۆنه‌كان و كلاسیكییه‌كان به‌كاربهێنن و ئامێری ئاگاداركه‌ره‌وه بۆ ئۆتۆمبێله‌كانییان دابنێن.