هه‌سه‌ده رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ داعش ره‌تكرده‌وه
ئه‌وه‌ى له باره‌ى ئاگربه‌ستى نێوان هه‌سه‌ده و داعشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بێ بنه‌مايه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسى راگه‌ياندنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك به‌رده‌وام له شه‌ڕى دژ به تيرۆر و سوورن له‌سه‌ر كۆتايهێنان به داعش له سووريا و ئه‌وه‌ى له باره‌ى ئاگربه‌ستى نێوان هه‌سه‌ده و داعشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بێ بنه‌مايه.
به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى هه‌سه‌ده مسته‌فا بالى رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى له باره‌ى ئاگربه‌ستى نێوان هه‌سه‌ده و داعشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، درۆ و چه‌واشه‌كارى و هه‌ڵبه‌ستراوه و ئامانج لێى شكاندنى ناوبانگى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى تيرۆريستانه.
گوتيشى: هێشتا هه‌ندێك هێزى تاريكى و ئه‌وانه‌ى به هۆى له‌ناوچوونى داعشه‌وه زيانيان به‌ركه‌وتووه، به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانيان بۆ شكاندنى ناوبانگى هه‌سه‌ده و شێواندنى سه‌ركه‌وتنه‌كانى و لێره و له‌وێ پڕوپاگه‌نده له خزمه‌تى تيرۆريستانى داعش بڵاوده‌كه‌نه‌وه، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌يان.
هه‌روه‌ها دووپاتيكرده‌وه، ئه‌و نووسراوه‌ى به ناوى به‌ڵگه‌نامه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر نووسين و به‌نده‌كانى مايه‌ى گاڵته‌جاڕييه و هه‌رگيز هه‌سه‌ده پشت له ئامانجى تێكشكاندنى تيرۆريستان ناكات.
پێشتر هه‌ندێك سايت و كه‌ناڵ بڵاويانكردبوويهوه، گوايه هه‌سه‌ده و داعش رێككه‌وتوون بۆ ماوه‌ى مانگێك شه‌ڕ له نێوانيان روونه‌دات.