كورد له به‌رده‌م به‌رداشی بێوه‌فایی ئه‌مریكادایه
ئه‌مریكا مێژوویه‌كی كۆنی له پشتكردنه هاوبه‌شه‌كانی هه‌یه به‌ڵام خیانه‌ته‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی جیاوازه
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، رۆژی هه‌ینی رابردوو به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گووتی: "له ئێستا به‌دواوه ئه‌مریكییه‌كان هیچ چه‌كێك به یه‌كێنه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" ناده‌ن.
به زوویی به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد و گووتیان "ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و شه‌ڕڤانه كاریگه‌رانه بووه كه له جه‌نگی دژی داعش له سووریا پاڵپشتی ده‌كردن و ته‌نانه‌ت پێكه‌وه ره‌قه و چه‌ندین ناوه‌ند و پێگه‌ی دیكه‌ی داعشیان كۆنترۆڵكرد".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌یلی بێستی ئه‌مریكی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، تۆمارێكی دوور و درێژی له پاڵپشتی ئه‌و هاوبه‌ش و بریكارانه‌ی هه‌یه كه شه‌ڕی چه‌ته‌كانیان پێده‌كات و پاشان پشتیان تێده‌كات، كورده‌كانیش ئه‌وه به باشی ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌مجاره پێده‌چێت "خیانه‌ته‌كه" هه‌ندێك جیاوازتر بێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاتێك به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانی پارته‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران قسه‌ی كرد گووتی: "ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجاممدا، یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی له‌و جۆره‌یه دوای ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌ر دوو وڵات بخاته‌وه سه‌ر یه‌ك شه‌پۆل".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاش رایگه‌یاند: "هه‌موو جارێك هاوڕێ و هاوپه‌یمانه ئه‌مریكییه‌كانمان پێیان ده‌گووتین: "هیچ بژاره‌یه‌كی دیكه‌مان له به‌رده‌ستدا نییه، ئێمه پابه‌ندین به پاڵپشتیكردنی كورد له جه‌نگی دژی داعش"، به‌ڵام ئیتر جه‌نگی داعش كۆتایی هاتووه‌و ئه‌مریكاش پابه‌ند نییه به‌و كاره‌وه.
چونكه به‌رپرسه توركه‌كان ده‌ڵێن: "هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و پارتی كرێكارانی كوردستان نییه، له كاتێكدا ئه‌مریكا "په‌كه‌كه" به رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌زانێت".
به‌ڵام به‌رپرسانی كورد و به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان هه‌موو جارێك نكۆڵییان له بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان یه‌په‌گه و په‌كه‌كه كردووه. هه‌ر بۆیه له ساڵی 2015 وه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ده‌ستیانكردووه به پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی، كه كورد و عه‌ره‌ب له خۆ ده‌گرێت.
ئایا هاوبه‌شییه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه؟
ئارۆن شتاین، هاوكار له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌سی له واشنتن ده‌ڵێت: "هێشتا هاوبه‌شییه‌كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، ململانێكه هه‌ندێك گۆڕاوه، به‌ڵام ھێزه‌كه هێشتا ماوه. هه‌ر چه‌نده تره‌مپ گوتوویه‌تی: هاوكارییه‌كانی یه‌په‌گه راده‌گرێت، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه بارودۆخه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پێش مانگی ئایاری 2017 كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زه‌وی بوون و فڕۆكه‌كانیش له ئاسمانه‌وه به‌شداریی جه‌نگه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام پێده‌چێت ئیتر بێ پێدانی هاوكاریی بۆ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده بێت.
به‌رپرسانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه "پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی هاوپه‌یمان، پاش داعش سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌پارێزێ. زۆرێك له هاوبه‌شانی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه وه‌ك ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا، به‌ڵێنیان داوه كه چه‌ندین ملیۆن دۆلار بۆ سه‌قامگیریی ره‌قه ته‌رخان بكه‌ن، له‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و لادانی ئه‌ڵغام، به‌ڵام به‌بێ بونیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی".
رایان دیلن، گوته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به ده‌یلی بێستی گوتووه: "هاوپه‌یمانێتییه‌كه پابه‌نده به شكستپێهێنانی داعش له رووی سه‌ربازییه‌وه له سووریا، ده‌بێت گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ش بكرێت نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه رزگاركراوه‌كان، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌و ناوچانه‌ی هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعشدان رزگاریان بكه‌ین. هه‌روه‌ها پاڵپشتی پرۆسه ئه‌منییه‌كانیش ده‌كه‌ین كه ببێته هۆی سه‌قامگیریی له‌و ناوچانه‌دا".
دیلن ده‌ڵێت: "تا ئێستا حه‌فتا ده‌وڵه‌ته‌كه و چوار رێكخراوه‌كه ناحكومییه‌كه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌یان پێكهێناوه، پابه‌ندن به پاڵپشتی و راوێژكاریی و هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه‌ی هاوبه‌شی ئێمه‌ن له سووریا، تا له‌و رێگه‌وه شكستی داعش بهێنینه دی، به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكایش ئاماژه‌ی پێداوه كه گوتبووی: "هاوشانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌وه‌ستین، تا دانووستانه‌كانی جنێڤ كۆتاییان دێت".
دانووستانه‌كانی جنێڤ -یش پشتی به‌و بیرۆكه‌یه به‌ستووه كه "ئه‌و ھێزانه‌ی له مه‌یدانه‌كه‌دان و نه‌یاریی سه‌رۆكی سووریا‌ن به‌هێزن و ده‌توانن سازش به ئه‌سه‌د بكه‌ن و له كۆتاییدا هه‌ڵبژاردن بكرێت و سه‌ره‌نجام ببێته هۆی رووخاندنی دیكتاتۆر (به‌شار).
چه‌ك به‌گوێره‌ی پێویست
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێ، به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌یلی بێست"ـی گوتووه: "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، به‌گوێره‌ی پێداویستی چه‌ك ده‌ده‌نه هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی، تا پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له پێش چاوی خۆیان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ره‌قه كردیان، پی ئه‌نجام بده‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت: "له یه‌كه‌م ئۆپراسیۆنیشه‌وه بارودۆخه‌كه هه‌روا بووه، مۆڵه‌تدانی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ پێدانی چه‌ك به ئه‌ندامه كورده‌كانی ناو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی، بۆ پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی ره‌قه بووه. ئێمه ئاماده‌ین له 100% روون بین له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی له چ كاتێكدا داومانه به‌و هێزانه".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه ئه‌وه‌یشی گوتووه: "ئێستا شه‌ڕی ره‌قه كۆتایی هاتووه، كارێكی لۆژیكییه بڕیاری پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هه‌مواربكه‌ینه‌وه. ئێستا به‌شیوه‌یه‌كی زیاتر چاومان له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی ناوچه ئازادكراوه‌كان و رزگاركردنی ناوچه‌ی نوێیه. ئێمه هه‌میشه به توركه‌كانمان گوتووه: هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ته‌كتیكییه و له به‌رژه‌وه‌ندی شكستهێنانه به داعش، ئێمه بۆ تێكشكاندنی داعش له‌وێین و هاوكارییان ده‌كه‌ین، داعش‌یش هێشتا شكستی نه‌هێناوه، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتیكردنیان".
به‌ڵام به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی جۆناسان سپایه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری رۆبن، بۆ توێژینه‌وه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له ئیسرائیل، له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكووری سووریا، جیاوازی له سیاسه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا هه‌یه.
سپایه‌ر ده‌ڵێت: "ئه‌و راڤه‌یه‌ی ده‌ڵێت، تره‌مپ بڕیار ده‌دات هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا بچنه ده‌ره‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌بێت، ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه به‌سه‌رچووه. پێموایه جیمس ماتیس و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت بمێننه‌وه، به‌ڵام برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكشێنه‌وه. ئه‌مریكییه‌كانیش دوو دڵن و به گوومانن، به‌ڵام تیمه‌كه‌ی ماتیس، ده‌رفه‌تی راسته‌قینه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن هه‌یه و به كرده‌ییش ده‌یبه‌نه‌وه".
ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دیموكراتی له سووریا پێیوایه "له چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی له سووریا و له واشنتن ده‌ركه‌وتووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێویسته به‌رده‌وام بێت له پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "جیاوازی له لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره و كۆشكی سپی هه‌یه، هیوادارم هه‌واڵی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان راست نه‌بێت، چونكه ئه‌وه واتای كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی نوێیه بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش".
ئالان سمۆ، یه‌كێك له نوێنه‌رانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" گوومانی هه‌یه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاڵپشتییه‌كانی رابگرێت و روونیكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "پێموانییه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت پاڵپشتییه‌كانی بۆ كورد رابگرێت، چونكه شوێنه‌وار و ده‌ره‌نجامی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌مریكا جێده‌هێڵێ، 30% ئه‌و خاكه له ده‌ست ده‌دات كه كۆنترۆڵی به‌سه‌ریدا هه‌یه، ئه‌گه‌ری زۆره بكه‌وێته ده‌ست رووسیا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كاریكی له‌و شێوه‌یه بكات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌نگی تیرۆر ده‌بێت و سه‌قامگیریی ناوچه رزگاركراوه‌كان ده‌شێوێنێ و كورده‌كان ده‌خاته به‌رده‌م هێرشی هێزه هه‌رێمییه‌كان. به‌ڵام هه‌رچییه‌ك رووبدات، كورده‌كانی سووریا ده‌توانن پشت به خۆیان ببه‌ستن و پارێزگاریی له هه‌ڵوێسته‌كانیان بكه‌ن".