خۆبه‌خشێكی بیانی له ریزه‌كانی یه‌په‌گه كوژرا
له بنه‌ڕه‌تدا به‌ریتانییه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی خۆبه‌خشی به‌ریتانی، به‌ناوی "ئۆلیڤه‌ر هۆڵ"، له ریزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"، له ره‌ققه كوژرا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رووسیه‌لیه‌وم، ئه‌و خۆبه‌خشه، رۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، له هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی مین و بۆمبه چێندراوه‌كانی داعش، له شاری ره‌ققه، كه تازه له‌ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌رهێنراوه، كوژرا.
هۆڵ، ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له ریزه‌كانی یه‌په‌گه له دژی داعش جه‌نگاوه و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی ئه‌و هێزه‌ش، له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانییانه‌وه كردووه.
مارك كامپبێل، هاوسه‌رۆكی هه‌ڵمه‌تی ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ كورد ده‌ڵێت: "به‌داخ و په‌ژاره‌وه هه‌واڵی كوژرانی ئۆلیڤه‌ر هۆڵی خۆبه‌خشی به‌ریتانی پشتڕاست ده‌كه‌مه‌وه، كه له مانگی ئابی ئه‌مساڵ، هاتووه‌ته سووریا و په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده كردووه و به‌شداری له ئازادكردنه‌وه‌ی ره‌ققه، پایته‌ختی رێكخراوی داعشدا كردووه".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، هۆڵ، له 25ی ئه‌م مانگه، به هۆی یه‌كێك له مینه چێندراوه‌كانی داعش له‌ناو شاری ره‌ققه، به سه‌ختی برینداربووه و دواتریش به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
هۆڵ، له ریزه‌كانی یه‌په‌گه، نازناوی "جانشێر زاگرۆس" بووه و یه‌كێك له هاوڕێكانیشی به‌ناوی كێڤین بێنتن، كه پێشتر سووریا جه‌نگاوه، ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌یویست داعش رابگرێت".
تا ئێستاش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، هیچ لێدوانێكی له باره‌ی گیان له ده‌ستدانی ئه‌و خۆبه‌خشه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ریزی یه‌په‌گه، نه‌داوه.