ئه‌مه‌ریكا 400 سه‌رباز له سووریا ده‌كشێنێته‌وه
پێشتر بڕیاری زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی دابوو
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریدا 400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا بكشێنێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی سه‌ربازانی له سووریا زیاد ده‌كات و ده‌یگه‌یه‌نێته 2 هه‌زار سه‌رباز، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بڕیاریدا 400 سه‌رباز بكشێنێته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانیش، ئه‌مه وه‌ك رێگه خۆشكردنێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا له رێگه‌ی چاره‌ی سیاسیی.
تا ئێستاش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و 400 سه‌ربازه، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نیكۆلای پاترۆشیڤ، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له رووسیا رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك هێزه‌كان بۆ كشانه‌وه ئاماده‌بوون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له ئێستاشدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كشانه‌وه ده‌ستییان پێكردووه.