ماتیس: ره‌نگه ئەمریکا كۆتایی به هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ یه‌په‌گه بهێنێت
"ئێستا ھێزی پۆلیس بۆ ئەو ناوچانە پێویستە بۆ پاراستنی لە داعش"
K24 - ھەولێر
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات ره‌نگه ئه‌مریكا كۆتایی به هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ یه‌په‌گه بهێنێت.
جه‌یمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌باره‌ی گه‌شته‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرای كرد كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی شه‌ڕی داعش ده‌بێت و له‌ناوبردنی ئه‌و گروپه‌یه له عێراق و سووریا.
هه‌روه‌ها گوتیشی، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی یه‌كجاره‌كی داعش له عێراق و سووریا، ئه‌مریكا له‌م قۆناخه‌دا زیاتر بیر كۆنتڕۆڵكردن و سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كاته‌وه كه تازه ئازادكراون، هاوكاریی سه‌ربازیی بۆ هێزه ناوخۆییه‌كان دابین بكات.
دواتر ماتیس گوتی كه یه‌په‌گه هێزێكی شه‌ڕكەرن و له‌و قۆناخه‌دا چیدیكه پێویستت به‌و هێزانه نییه به‌ڵكو پێویستت به هێزی پۆلیس هه‌یه كه هه‌وڵبدان چیدیكه چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه نه‌مێنن.