بارسێلۆنا بۆ یاری داهاتووی لالیگا زنجیره‌یه‌ك هه‌واڵی خۆشی پێگه‌یشت
به وێنه... ئه‌و تیپه‌ی رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه ماڵی وێران بووه
میدیاكانی ئیسپانیا زنجیره‌یه‌ك هه‌واڵی خۆشیان بۆ هانده‌رانی بارسێلۆنا راگه‌یاند و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، 8 یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌ی ڤیاریال به‌هۆكاری پێكان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌وه له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسا بێبه‌ش ده‌بن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه 8 یاریزانی ڤیاریال ناتوانن به‌شداریی یاری یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له لالیگا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا بكه‌ن، دیارترین یاریزان كه به‌شداریی یارییه‌كه ناكات كارلۆس باكای هێرشبه‌ری كۆلۆمبییه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یاریزانه دوورخراوه‌كان به‌هۆی پێكان و هۆكاری جیاواز بریتین له (چێرچیف، برۆنۆ، لیۆناردۆ سوارێز، سانسۆنی، سیمیدۆ، كاستیخۆ و ئاندرێس فێرناندێز).
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی پازده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی ڤیاریال له نێو یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 22:45 خوله‌ك میوانداریی بارسێلۆنای پێشه‌نگ ده‌كات.
