پەکەکە: با تورکیا خۆی لە عەفرین تاقی نەکاتەوە
لە رەگەوە لەناویان دەبەین
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی بەڕێوەبەری پەكەكە ئەگەر ئاكپارتی و مەھەپە ھێرش بكەنە سەر عەفرین، ئەوا لەرەگەوە لەنێودەبرێن.
دوران كاڵكان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە ئاژانسێكی نزیك لە حزبەكەی راگەیاند، كە ھەركاتێك ئاكپارتی و مەھەپە ھێرشیان كردە سەر عەفرین، ئەوا یەپەگە چۆن داعشی لە كۆبانێ لەنێو برد، ئاواش ئاكپارت و مەھەپە لەناودەبەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە توركیا تەنھا دوژمنایەتی پەكەكە ناكات، بەڵكو دوژمنایەتی كوردانی ھەرچوار پارچەی كوردستان دەكات و نابێ كورد پشت بە توركیا ببەستێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە سوپای توركیا ھەڕەشەی چوونە نێو عەفرین دەكات و یەپەگە و ھەپەگەش لەسەر زاری چەند بەرپرسێك وەڵامی ھەڕەشەكانی توركیا دەدەنەوە.