ئه‌ردۆغان: ناهێڵين ده‌وڵه‌تێكى "تيرۆريستى" كورديى له باكوورى سووريا دابمه‌زرێت
"توركيا به ورياييه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى دۆستى توركيان له سووريا زيانيان به‌رنه‌كه‌وێت"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره رێگه به ئه‌مريكا نادات، "ده‌وڵه‌تێكى تيرۆريستى" كورديى له باكوورى سووريا درووستبكات.
ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى له په‌رله‌مانى توركيا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له وتارێكدا رايگه‌ياند، "ئێمه له‌و بڕوايه‌داين پلانى ئه‌مريكا دژى ئێمه‌يه. سه‌رقاڵى درووستكردنى رێڕه‌وێكى تيرۆريستين له باكوورى سووريا. بۆچى چه‌كى ئه‌مريكا ده‌گاته ئه‌وێ، له‌كاتێكدا هيچى لێ نه‌ماوه و داعش كۆتايهاتووه؟ دژى كێ به‌كارى ده‌هێنن؟ دژى ئێران، توركيا يان رووسيا؟".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه هه‌روا بێده‌نگ نابيت له هه‌مبه‌ر هه‌وڵى هه‌ندێك له ئه‌مريكا كه ده‌يانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكى تيرۆريستى له باكوورى سووريا دابمه‌زرێنن و ببێته دراوسێمان".
ئه‌وه‌شى گوت: "توركيا به ورياييه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى دۆستى توركيان له سووريا زيانيان به‌رنه‌كه‌وێت".
سه‌رۆكى توركيا جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "به‌م نزيكانه به ته‌واوى زاڵدهبين به‌سه‌ر لقه‌كانى رێكخراوى تيرۆريستى په‌كه‌كه له باكوورى سووريا".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، هه‌فته‌ى رابردوو رايگه‌ياندبوو، كه سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى نێوانياندا، ئه‌ردۆغانى دڵنيا كردووه‌ته‌وه، كه چيديكه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ كوردى سووريا ره‌وانه ناكات.
به‌ڵام ئه‌و لێدوانه‌ى مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ له لايه‌ن ئيداره‌ى ئه‌مريكاوه پشتڕاست نهكرايهوه و فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا ره‌تيانكرده‌وه هيچ فهرمانێكيان له‌و باره‌يه‌وه پێ گهيشتبێت.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستى