هه‌سه‌ده و رووسيا رێككه‌وتن
له‌گه‌ڵ سوپاى رووسيا رێككه‌وتووين بۆ ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى فورات ژوورێكى ئۆپراسيۆنى هاوبه‌ش پێكبهێنين
K24 – هه‌ولێر:
نه‌سرين عه‌بدوڵڵا گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژن (يه‌په‌ژه) له ريزى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ سوپاى رووسيا رێككه‌وتووين بۆ ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى فورات ژوورێكى ئۆپراسيۆنى هاوبه‌ش پێكبهێنين.
نه‌سرين عه‌بدوڵڵا گوتيشى: "هيچ كارێكى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ سوپاى سووريا نييه و ئه‌وه‌ى هه‌يه ئێمه له‌گه‌ڵ رووسه‌كان له هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبهشداين".
هه‌روه‌ها گوتى: "رووسه‌كان ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه‌يان پێداوين، كه هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د هيچ كرده‌وه‌يه‌ك له دژمان ئه‌نجام نه‌ده‌ن و رووسه‌كان هێڵى نێوانمان ده‌پارێزن".
نه‌سرين عه‌بدوڵڵا داواشى له رووسيا كرد، هه‌ژموونى خۆى زياتر بكاربهێنێت بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سياسى قه‌يرانى سووريا.
له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "ئێمه ده‌زانين و هه‌روه‌ها ههموانيش ده‌زانن، كه رووسيا ده‌وڵه‌تێكه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ژموونێكى زۆرى هه‌يه. هه‌روه‌ها ده‌زانين وڵاتێكى به‌هێزى سه‌ربازييه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر. ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌توانێت زه‌مينه‌ى هێنانه‌دى چاره‌سه‌رى سياسى و ئاشتييانه‌ى قه‌يرانه‌كانى سووريا بڕه‌خسێنێت".
دوێنێ دووشه‌ممه 4ى ديسێمبهر، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، پشتيوانى ئاسمانى بۆ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات دابينده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت چه‌كدارانى داعش له‌و ناوچانه دهرپهڕێندرێن و كه ده‌كه‌ونه خۆرهه‌ڵاتى شارى دێرزووره‌وه.
سه‌رچاوه: سپۆتينك