فڕۆكه‌كانى رووسيا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده بۆردومانى داعش ده‌كه‌ن
له وتارێكدا باسيان له رۆڵى كورد له هاوكاريكردنى ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپاى رووسيا له سووريا كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، له رۆژهه‌ڵاتى فورات بۆمبابارانى داعش ده‌كات.
ئيڤان ساڤرۆنۆڤ و ئه‌لكسه‌نده‌ر جورجيڤيچ، له وتارێكدا باسيان له رۆڵى كورد له هاوكاريكردنى ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپاى رووسيا له سووريا كردووه.
له وتاره‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا كراوه، كه تێيدا رايگه‌ياندووه، حكومه‌تى سووريا دوايين مۆڵگه‌ى تيرۆرى له خۆرهه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌ى له‌ناوبردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه، سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى كه له خۆرهه‌ڵاتى فورات به‌ده‌ستهاتوون، په‌يوه‌ستن به هه‌ماهه‌نگى و په‌يوه‌ندى هێزه رووسييه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.
له وتاره‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، كه عه‌قيدى يه‌ده‌گ ڤيكتۆر موراكۆڤسكى، به رۆژنامه‌ى كوميرسانتى رووسيى راگه‌ياندووه، په‌يوه‌نديكردن به كورده‌وه، ماناى ئه‌وه نييه چه‌ك و مووشه‌كيان پێ بدرێت، چونكه پاككردنه‌وه‌ى خۆرهه‌ڵاتى فورات ئه‌ركێكى هه‌نووكه‌يى گرن بوو، نه‌ده‌كرا به بێ پشتيوانى كرد و هێزى ئاسمانى رووسيا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: RT