به وێنه و ڤيديۆ.. له دووبز كارمه‌ندێكى ئاسايش بێسه‌روشوێنكرا
زياتر له 30 كارمه‌ندى ديكه‌ى ئاسايش، له ترسى راوه‌دوونان و گرتن دووبزيان به‌جێهێشتووه
K24 – هه‌ولێر:
له شارۆچكه‌ى دووبزى رۆژئاواى كه‌ركووك، كارمه‌ندێكى ئاسايشى يه‌كێتى به ناوى گۆران ئه‌سعه‌د ميران، له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه بێسه‌روشوێن كرا.
چالاكانى كه‌ركووك له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، گۆران له 6ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017 ده‌ستگيركراوه و تا ئێستا چاره‌نووسى ئه‌و ديار نييه.
هاوكات چه‌كدارانى حه‌شد هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵى بريهكى گۆران، كه ئه‌فسه‌رى يه‌كه‌ى حه‌فتاى هێزى پێشمه‌رگه‌يه به‌ناوى نه‌قيب به‌هجه‌ت ئه‌سعه‌د ميران و ماڵه‌كه‌يان پشكنيوه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، په‌يجى به‌وره‌كانى كه‌ركووك له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، بڵاويكردووه‌ته‌وه، زياتر له 30 كارمه‌ندى ديكه‌ى ئاسايش، له ترسى راوه‌دوونان و گرتن
و بێسهروشوێنكردنيان ناچار بوونه دووبز به‌ره‌و هه‌ولێر و سلێمانى بهجێبهێڵن.
به ڤيديۆ.. چه‌كدارانى حه‌شد چيان له ماڵى ئه‌و دووبرايهى دووبز كردووه

