له تكریت ته‌قینه‌وه روویدا
كوژار و بریندار هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/12/2017 له شاری تكریت، ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێكی سڤیل كوژرا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به سوپای عێراق رایگه‌یاند: "ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی جۆری دایۆ بووه‌و له شه‌قامی پزیشكانی شاری تكریت ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه پاسه‌وانێكی سڤیل كه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه نزیك بووه گیانی له ده‌ستداوه‌و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".
ناوبه‌ناو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هێرشی تیرۆریستی و خۆكوژی ئه‌نجام ده‌درێت و هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كرێنه ئامانج.