ئەمریكا كاروانێكی دیكەی ھاوكاری سەربازی بۆ ھەسەدە دەنێرێت
ھاوكارییەكان لە شاری دێرك رادەستی ھێزەكانی سووریای دیموكرات كراون
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی زانیارییەكان ئەمریكا كاروانێكی دیكەی چەك و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بۆ ھێزەكانی سووریای دیموكرات ناردووە.
ئاژانسەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بڵاویان كردووەتەوە شەوی پێنجشەممەی رابردوو كاروانێكی نوێی كەرەستەی سەربازی گەیشتووەتە شاری دێركی رۆژئاوای كوردستان، كە لە چەك و جبەخانە و ئۆتۆمبێكی تایبەت بە ئاسایش پێكدێن و بۆ ھەسەدە نێردراون.
ئەمە لە كاتێكدایە چەند رۆژێك لەمەوبەر وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاندبوو، ھەسەدە پێویستی بە چەكی زیاتر نییە، بەڵام لە بواری ئاسایش و پۆلیسی بەرگری ھاوكارییان دەكەن بۆ ئەوەی خەڵك بگاتە ئەو باوەرەی ئیدی داعش ناگەڕێتەوە.