"هەڵبژاردنەکانی عێراق شیعەکان پەرتەوازە دەکات"

عەبادی دەیەوێت پشتیوانی عەمار حەكیم بە دەست بێنێ

K24 - ھەولێر

ھەرچەندە عێراق مانگی ئایاری ساڵی داھاتووی بۆ ھەڵبژاردنەكان دیاریكردووە، بەڵام تاكو ئێستا دیارنیە پرۆسەكە ئەنجام دەدرێت یان نا؟ چاودێرانی سیاسی عێراقیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بۆ ھەڵبژاردنەكانی ئەمجارە، خێزانی سیاسی شیعی پەرتەوازە بووە و ناتوانن بە یەكگرتوویی بمێننەوە.