جه‌مال ئێمنيكى بۆ عه‌بادى: جيهان شاهێدى رۆڵى پێشمه‌رگه ده‌دات
عه‌بادى مه‌غروور بووه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاسالارى پێشمه‌رگه فه‌ريق جه‌مال ئێمنيكى، رايگه‌ياند، به هۆى سه‌ركه‌وتنى هێزى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى پردێ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌شكركێشى حه‌شد و جه‌يش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بووه‌ته هۆى رق و كينه به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه.
فه‌ريق جه‌مال ئێمنيكى تايبه‌ت به كوردستان 24 گوتيشى: هێزى پێشمه‌رگه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه به ناونه‌هێنانى له لايه‌ن عه‌بادييه‌وه بچوك بێته‌وه، چونكه جيهان شاهێدى رۆڵى پێشمه‌رگه بووه له شه‌ڕى دژ به تيرۆر و داعش.
هه‌روه‌ها گوتى: هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش باش‌ترين شاهێدن كه له شه‌ڕى مووسڵ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوايه، عه‌بادى و له‌شكرى عێراق نه‌يانده‌توانى هيچ هه‌نگاوێك بنێن.
روونيشيكرده‌وه، عه‌بادى به ته‌نيا خاوه‌نى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه نييه و ئێستاش هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى لێره‌ن و ده‌زانن پێشمه‌رگه چ رۆڵێكى هه‌بووه له شه‌ڕى دژ به داعش.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هاوكارى پێشمه‌رگه نه‌بوايه مه‌حاڵه هێزه عێراقييه‌كان بيانتوانيبا هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه بنێن.
ئه‌مڕۆ حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق په‌يامێكى به‌ناوى وتارى سه‌ركه‌وتن بڵاوكرده‌وه و تێيدا ناوهێنانى هێزى پێشمه‌رگه و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش فه‌رامۆش كردووه.
له وتاره‌كه‌يدا عه‌بادى ستايشى زۆرى هه‌ڵوێستى عه‌لى سيستانى يه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانى شيعهى كردووه، بۆ ده‌ركردنى فه‌تواى جيهاد له دژى داعش.
هاوكات سوپاسى سه‌رجه‌م گرووپ و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقى كردووه، ته‌نانه‌ت حه‌شدى عه‌شائيرى هۆزه سوننه‌كانيش.
له ميانى په‌يامه‌كه‌يدا عه‌بادى به هيچ شێوه‌يه‌ك باسى پێشمه‌رگه‌ى نه‌كردووه و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش هاوكات بووه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پلانى دابه‌شكردنى عێراق، كه مه‌به‌ستى له‌شكركێشى سوپا و حه‌شد بووه بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم.
هاوكات له په‌يامه‌كه‌يدا، عه‌بادى ته‌نيا به دێڕێك سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵات و رێكخراوه نێودهوڵهتيانهى كردووه، كه هاوكارى عێراقيان كردووه و هيچ ئاماژه‌يه‌كى بۆ رۆڵى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى له شه‌ڕى دژ به داعش نه‌كردووه.