خهڵكی خورماتوو: ئهوانمان پاراست بهڵام ناپاكیان لهگهڵدا كردین و خاكی ئێمهیان داگیركرد
كاتێك هێزه عێراقیهكان ناوچهكهیان بۆ داعش چۆڵكرد ئێمه بهرگریمان له شیعه و توركمانهكان كرد
K24- ههولێر:
دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق داگیرکردنی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانی بەسەرکەوتنێکی ھاوشێوەی سەرکەوتنی بەسەر داعش ناوبرد کەسوکاری شەھیدانی دووز خورماتوو نیگەرانن لەو ھەلویستەی عەبادی و دەلین: ئەوکات کە ھیزەکانی عیراق ناوچەکەیان بۆ داعش چۆڵکرد, ئێمە بووین بەرگریمان لە شیعە و تورکمانەکان دەکرد, کەچی ئهمرۆ پاداشتی بەرگریەکانی ئێمەیان بەداگیرکردن و وێران کردنی شارۆچکەکەمان و ئاوارە بوونمان دایەوە.