عەبادی پاداشتی پێشمەرگە بە داگیرکاری دەداتەوە
عهبادی كهسوكاری شههیدان تووڕه دهكات
K24 - گەرمیان
دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داگیرکردنی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانی بەسەرکەوتنێکی ھاوشێوەی سەرکەوتنی بەسەر داعش ناوبرد کەسوکاری شەھیدانی دووزخورماتوو نیگەرانن لەو ھەڵویستەی عەبادی و دەڵین، ئەوکات کە ھێزەکانی عێراق ناوچەکەیان بۆ داعش چۆڵکرد ئێمە بووین بەرگریمان لە شیعە و تورکمانەکان دەکرد، کەچی ئهمڕۆ پاداشتی بەرگریەکانی ئێمەیان بە داگیرکردن و وێران کردنی شارۆچکەکەمان و ئاوارە بوونمان دایەوە.