"گۆڕینه‌وه، هاری كه‌ین بۆ ریال مه‌رید، گاریس به‌یل بۆ تۆتێنهام"
تۆتێنهام ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری هاری كه‌ین بێت، به مه‌رجێك...؟
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا یانه‌ی تۆتێنهام ده‌یه‌وێت گاریس به‌یڵ له گرێبه‌ستی هاری كه‌ین به‌كاربهێنێت و یاریزانه‌كه‌ی پێشووی بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی، له‌م پێناوه‌یشدا ده‌رگای گفتووگۆ بۆ ریال مه‌درید ده‌كاته‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 10 دێسێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌كانی ده‌یلی ده‌یلی مه‌یل و میره‌ر، بابه‌تی گۆڕینه‌وه‌ی هاری كه‌ین و گاریس به‌یلیان كردۆته‌وه بابه‌تی گه‌رمی رۆژنامه‌كه‌یان.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی بریتانیا، تۆتێنهام ئاماده‌یه ده‌رگای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌رباره‌ی گرێبه‌ستی هاری كه‌ین بكاته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی گاریس به‌یڵ به‌شێك بێت له گرێبه‌سته‌كه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای پۆكێتینیۆی راهێنه‌ری یانه‌كه.
هه‌مان سه‌رچاوه بڵاویكردۆته‌وه گاریس به‌یڵ كلیلی سه‌ره‌كی ریال مه‌دریده بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هاری كه‌ین به كه‌متر له 100 ملیۆن یۆرۆ بگوازێته‌وه، له كاتێكدا گاریس به‌یڵ خۆیشی ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه بۆ پرێمه‌رلیگ ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی Diario GOLـی ئیسپانیا، ئه‌م بابه‌ته‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گاریس به‌یل به هاری كه‌ین بگۆڕێته‌وه.