پەكەكە: بەردەوام دەبین لە ھاوكاریكردنی ھەسەدە

"پەیوەندیمان لەگەڵ حكومەتی سووریا ھەیە"

K24 - ھەولێر

سەركردەیەكی پەكەكە دان بەوەدا دەنێت كە ئەوان ھاوكاری سەربازی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) دەكەن و لەو ھاوكارییانەش بەردەوام دەبن.

رەزا ئاڵتوون، سەركردەی دیاری پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، بە رۆژنامەی عوكازی سعوودی راگەیاندووە، ئەوان پەیوەندییان لەگەڵ حكومەتی سووریا ھەیە و خواستیشیان ھەیە پەیوەندییەكانیان بەردەوام دەبن.

لەبارەی دۆخی رۆژئاوای كوردستان، ئاڵتوون دەڵێت، پرۆژەی پەیەدە پرۆژەیەكی كوردی نییە، پەیەدە و حكومەتی سووریاش پەیوەندییان لەگەڵ یەك ھەیە.

 لەبارەی عەفرینیش، ناوبراو دەڵێ، بێ رازیبوونی ئێران و رووسیا، توركیا ناتوانێت بچێتە نێو عەفرین، ئەگەر ئەوەش روویدا، ئەوكات سووریا پارچە دەبێت.

بۆ یەكەم جارە رەزا ئاڵتوون ئاشكرای دەكات ئەوان وەك پەكەكە پشتیوانی ھێزەكانی سووریا دیموكرات دەكەن، بەڵام ئەوە بەو واتایە نایەت كە پەكەكە ھەسەدە بەڕێوە دەبات.