رووداوه سه‌رنجڕاكێش و راستییه‌كانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ
یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رووداوه‌كان گه‌متر ده‌كه‌ن
تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ راكێشرا، كه تێدا چه‌ندان رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاگرینی لێكهوتهوه، دیارترینیان ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی ئیسپانیا و پاریس سانجێرمانی پاڵه‌وانی فره‌نسا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا مێژوو خۆی دووباره كرده‌وه و چێڵسی و بارسێلۆنا به‌ره‌نگاری یه‌كتر كرده‌وه.
چێڵسی ـ بارسێلۆنا
یاری چوونی ئه‌م دوویانه‌یه له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن له 21/2/2018 ده‌كرێت، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له یاریگه‌ی كامپ نوو له 13/3/2018 ده‌بێت.
ـ مێسی 8 جاری رووبه‌ڕووی چێڵسی بۆته‌وه و تا ئێستا نه‌یتوانیوه تۆڕی ئه‌م یانه له‌نده‌نییه بهه‌ژێنێت، ئه‌مه‌ش به ڕه‌شترین ریكۆردی مێسی داده‌نرێت.
ـ مێسی له كۆی 8 یاری به‌رامبه‌ر چێڵسی ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌شی هه‌یه.
ـ لیۆنێل مێسی له 29 لێدانی له سه‌رجه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كان ئاراسته‌ی گۆڵی چێڵسی كردووه و هیچ گۆڵێكی نه‌كردووه.
ـ بارسێلۆنا و چێڵسی 12 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان 4 سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه و 4 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
ریال مه‌درید ـ پاریس سانجێرمان
یاری چوونی له 20/2/2018 له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كرێت، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له پاریس له 13/3/2018 ده‌بێت.
ئه‌م یارییه بۆ ئه‌نخیل دی ماریای ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان تایبه‌ت ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی پێشتر 4 وه‌رزی به درێسی ریال مه‌درید له لالیگا به‌سه‌ربردووه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیماریش بۆ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به درێسی پاریس سانجێرمان له گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی ئه‌م یارییه‌یه، به‌وپێیه‌ی پێشتر به درێسی بارسێلۆنا سه‌ردانی ئه‌م یاریگه‌یه‌ی كردووه.
پاریس سانجێرمان و ریال مه‌درید دووجار له قۆناخی كرانه ده‌ره‌وه رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش یانه پاریسییه‌كه بردوویه‌تییه‌وه، یارییه‌كانیش له وه‌رزی (1992 ـ 1993) و (1993 ـ 1994) بوون.
ـ ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 9 جار سه‌ردانی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆی كردووه، 8 شكست و یه‌ك به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه.
ئه‌نجامی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی دیكه به‌مشێوه‌یه‌یه:
یوڤێنتۆس ئیتاڵیا ـ تۆتێنهام ئینگلاند
بازل سویسرا ـ مانچێسته‌ر سیتی ئینگلاند
پۆرتۆ پورتوگال ـ لیڤه‌رپوول ئینگلاند
سێڤییا ئیسپانیا ـ مانچێسته‌ر یونایتد
شاختار ئۆكراینا ـ رۆما ئیتاڵیا
بایرن میونشن ئه‌ڵمانیا ـ بێشكتاش ئینگلاند
یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2017 ـ 2018 له یاریگه‌ی كهیێڤ له ئۆكراینا له 26/5/2018 به‌ڕێوه ده‌چێت.