هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا دوای بڕیاری پۆتن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له سووریا
پنتاگۆن: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
ئیریك باهون گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بڕیاری ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا بۆ ده‌ستپێكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته نابێت.
باهۆن گوتی "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له سووریا له ئه‌وله‌ویاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كه‌م ناكاته‌وه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی بنتاگۆنیش یه‌كه‌م لێدوانی ئه‌مه‌ریكایه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 11ی كانونی یه‌كه‌می 2017 ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا له بنگه‌ی سه‌ربازی حمێمیم له سووریا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ست به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا ده‌كات. هه‌روه‌ها پۆتن جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر له سووریا ته‌واو بووه و توانیویانه له سه‌قامگیركردنی سووریادا سه‌ركه‌وتوو بن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا گوتبووی، مانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سووریا جێگای گومانه.