پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌

تەواوی فراکسیۆنە كوردستانیه‌کان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە گۆرانیشەوە جه‌خت له‌سه‌ر کۆدەنگی ناوماڵی کوردی دەکەنەوە

K24- هه‌ولێر:

دوای ئەوەی ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایکردبوو, وێڕای خراپی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ لەبەر دۆخی خراپی ھەرێم ھەرچۆنێک تێپەڕ بکرێت و بودجەیەک ھەبێت، بەڵام تەواوی فراکسیۆنەکان بە گۆرانیشەوە پابەندی خۆیان بە کۆدەنگی ناوماڵی کوردی دووپات دەکەنەوە.

هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه‌ پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: تەواوی سونەکان و بەشێک لە شیعەش دژی پرۆژە یاساکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا ھەرپێنج فراکسیۆنی کوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کۆدەنگی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ ی عێراقیان ڕەتکردەوە و بە پرۆژەیەکی خراپیان لەقەڵەمدا، بەڵام کاوە محمد پەرلەمانتاری گۆران لە سایتیکی عیراقی رایگەیاندووە, ئەگەرچی بە تەواوی پێیان وایە خراپترین پرۆژە یاسایە، بەڵام لەبەر دۆخی خراپی ھەرێم و ئاوەدانکردنەوەی ھەندێک ناوچەی وێرانبووی دەستی داعش, لەگەڵ تێپەڕاندن و ھەبوونی بودجەدان.