موسه‌نا ئه‌مین: له خورماتوو تاوانی جه‌نگ ئه‌نجامدراون
موسه‌ننا ئه‌مین: نابێت ئه‌و تاوانانه به‌ئاسانی به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانیدا تێپه‌ڕێت، كه له خورماتوو و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد كراون
K24- هه‌ولێر:
موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 گوتی: ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی خورماتوو و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا هێنراون، تاوانی جه‌نگن و مه‌به‌ست لێی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه‌یه.
ئه‌مین جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی رووی له‌و ناوچانه كردووه، ته‌نیا كوردی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵو به‌شی توركمان و عه‌ره‌به سوننیه‌كانیش له‌و شاڵاوه مه‌زهه‌بی و تایفهگهریهدا هه‌بووه. بۆیه نابێت ئه‌و تاوانانه به‌ئاسانی تێپه‌ڕن، پێویسته په‌رله‌مانیش له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.