داعش هه‌ڕه‌شه له پرته‌قاڵ ده‌كات
داعشی ناو باخ زیانی گهروهیان به به‌رهه‌می پرته‌قاڵ گه‌یاندووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د روبه‌یعی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند: "به‌رده‌وامی كێشه‌ی داعشی ناو باخه‌كان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا له ناوچه كشتوكاڵییه‌كانی دیاله‌دا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زیانی هه‌زاران تۆن به به‌رهه‌می پرته‌قاڵ بگه‌یه‌نن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 13/12/2017 روبه‌یعی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: "شانه‌كانی داعش سه‌دان دۆنم باخی ناوچه‌ی دیاله‌یان كردووه به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو و ئه‌مساڵ بۆمبی زۆریان تێدا چاندووه‌و له زۆر شوێنیش بۆسه ده‌نێنه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه باخه‌وانه‌كان ناتوانن سوود له به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌ربگرن و بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ریان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ده‌ڵێت: "له دوای ساڵی 2003 ئه‌و ناوچه‌یه هێدی هێدی بووه مۆڵگه‌ی توندڕه‌وه‌كان تا گه‌یشته داعش، ئێستاش شانه‌كانیان له‌و ناوچانه‌دا بڵاوهیانكردووهو ناو به ناویش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیل و به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵكانێك بوونه‌ته قوربانی".
روبه‌یعی داوا ده‌كات، ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه له‌و ناوچانه‌دا كۆتایی پێبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و به‌رهه‌می باخه‌كانیان كه گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ژیانیانه بخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
ناوچه‌ی دیاله یه‌كێكه له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كه به كشتوكاڵ و به‌رهه‌می پرته‌قاڵ به‌ناوبانگه و ساڵانه به‌رهه‌مێكی زۆریان هه‌یه و پرته‌قاڵی به‌عقوبه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا خواستی زۆری له‌سه‌ره و نرخه‌كه‌یشی به‌راورد به پرته‌قاڵی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر گرانتره".