ئه‌مه‌ریكا دانی به‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا نه‌هێناوه كه عه‌بادی رایگه‌یاندووه
كاتێك عه‌بادی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی راگه‌یاند هێزه عێراقیه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له حه‌وێجه له شه‌ڕێكی سه‌ختدا بوون
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن ئێكزامنه‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پنتاگۆن پیرۆزبایی له هێزه عێراقیه‌كان كردووه، كه به‌مدواییانه پێشڕه‌وی باشیان به‌رامبه‌ر به چه‌كدارانی رێكخراوی داعش كردووه، به‌ڵام تائێستا دانی به‌و راگه‌یه‌ندراوه نه‌ناوه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تێیدا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر داعش له عێراق راگه‌یاندبوو، چونكه وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، پنتاگۆن باوه‌ڕی وایه هێشتا داعش له عێراق به‌كۆتا نه‌هاتووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ره‌شه‌ی داعش لاواز بوونه و له‌ئێستادا هیچ رووبه‌رێكی دیاریكراوی زه‌وی به‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام پرۆسه‌ی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌و شوێنانه هه‌ر به‌رده‌وامه، كه پاشماوه‌كانی داعشی لێ ماون.
رۆژنامه‌ی ناوبراو بڵاویشیكرده‌وه، پنتاگۆن له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئێستا رێكخراوی داعش 3 هه‌زار چه‌كداری ماوه، كه به خه‌مڵاندن ده‌كرێت بگوترێت 2 هه‌زاریان له سووریا‌ن و هه‌زاری دیكه‌ش له‌ناو خاكی عێراقن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه جه‌ختیشی كردۆته‌وه "په‌سه‌ند نه‌كردنی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی عه‌بادی له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا له عێراق له‌لایه‌ن پنتاگۆنه‌وه، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هێشتا گومانی زۆر له راستی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه هه‌یه، چونكه له‌كاتێكدا كه عه‌بادی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی راگه‌یاند، ئه‌وكات هێزه عێراقیه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له حه‌وێجه له شه‌ڕێكی سه‌ختدا بوون". هه‌ر به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "واشنتۆن ئێكزامنه‌ر" كه له‌سه‌ر زاری رۆب ماننج گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه "هێشتا كاری زۆر ماوه كه ئه‌نجام بدرێن و هه‌ره‌شه‌كانی داعش له‌بن نه‌هاتوون، عێراق پێویستی به پرۆسه‌یه‌كی به‌رفراوانی كێوماڵكردن هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا بێته‌وه، كه ئیتر داعش له‌و وڵاته به‌یه‌كجاری له‌ناو چووه".