سامانی رێبەرانی ئێران ئاشکرا دەکرێت
پڕۆژەكە دەنگی لەسەردراوە
K24 - ھەولێر
كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژەی ئاشكرا كردنی دارایی و سامانی بەرپرسانی ئێرانی پەسەند كرد.
بەپێی میدیاكانی ئەمریكا وەزارەتی خەزێنەی ئەو ولاتە دەبێ لیستێك لە سامانی رێبەرانی ئێران لەوانەش عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە و ئاشكرا بكات.
ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس بڵاوی كردووەتەوە ئەو پرۆژەیە لە كۆنگرێس 298 دەنگی بەڵێی بەدەست ھێناوە و دەبێ بۆ جێبەجێ كردنی لە سیناتی ئەمریكاش پەسەند بكرێ و دواتر سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر بكات.
وەك نوێنەرێكی كۆماریخوازەكان رایگەیاندووە، نزیكەی 70% بەرپرسانی ئێران سەروەت و سامانێكی زۆریان كۆ كردووەتەوە و لەو سامانەش كەڵك وەردەگرن بۆ یارمەتی كردنی گرووپە توندڕەوەكانی ناوچەكە و ئەوانەی لە بەرژەوەندی ئێران كار دەكەن.