ده‌وڵه‌مه‌ندێكی ژاپۆنی به شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌ر له مردنی ماڵئاوایی له كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌كات
پزیشكان پێیان راگه‌یاندووه شێرپه‌نجه‌كه‌ی له قۆناغێكه چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌مه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌وره بازرگانێكی ژاپۆنی، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكان هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه به ته‌واوی جه‌سته‌ی پێڕاده‌گه‌یه‌نن، بڕیارده‌دات به شێوه‌یه‌كی جیاواز ماڵئاوایی له كه‌سه نزیكه‌كانی بكات.
ساتۆرۆ ئانزاكی، ته‌مه‌ن 80 ساڵ، سه‌رۆكی كۆمپانیا "كۆماتسۆ"ی ژاپۆنی، كه تایبه‌ته به درووستكردنی ئامێره گه‌وره و به‌رزكه‌ره‌وه‌كان، ته‌واوی دۆست و كه‌سه نزیك و هاوڕێكانی له هۆتێلێك كۆده‌كاته‌وه و بۆ دواجار قسه‌یان بۆ ده‌كات.
هه‌رچه‌نده پێشتر پزیشكان پێشنیازی ئه‌وه‌یان بۆ كردووه له رێگه‌ی چاره‌سه‌ری كیمیاییه‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بده‌ن، به‌ڵام ئانزاكی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی، ئانزاكی له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی تۆكیۆی پایته‌خت، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س, له دۆست و هاوڕێ و خزم و كه‌سه نزیكه‌كانی له ئاهه‌نگێك كۆكردووه‌ته‌وه و وتاری ماڵئاوایی پێشكه‌ش كردووه.
وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به ته‌واوی جه‌سته‌یدا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پیاوه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه.
ئانزاكی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، چێژی زۆری له ژیان بینیوه و ره‌تكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كيمياييش له بێئومێدی نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نها به‌و شێوازه چاره‌سه‌ركردنه رازی نییه.
ئه‌و گه‌وره بازرگانه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من دڵخۆش بووم له ژیان، ئه‌و ئاهه‌نگه‌ش بۆی ده‌رخستم بیر له‌وه بكه‌مه‌وه ئه‌و كاته‌ی له به‌رده‌مم ماوه چۆن به‌سه‌ری ببه‌م".