هه‌سه‌ده وه‌ڵامى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌داته‌وه.. ئێمه رێگريمان له خيانه‌ت كرد
ئه‌و هێزانه‌ى به "ناپاكى" تۆمه‌تبار كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌يه‌ندراوێكدا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، وه‌ڵامى لێدوانێكى به‌شار ئه‌سه‌دى دايه‌وه كه ئه‌و هێزانه‌ى به "ناپاكى" تۆمه‌تبار كردبوو.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: "جارێكى ديكه به‌شا ئه‌سه‌د له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياند ده‌ركه‌وت، كه هێزه‌كانمان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى به خيانه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كات. چونكه ئێمه پشتى تيرۆرمان له باكوورى سووريا شكاند و مێزه‌كه‌مان له به‌رده‌م ئه‌وانه هه‌ڵگێڕايه‌وه كه گره‌ويان له‌سه‌ر تيرۆر ده‌كرد".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێمه له هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، ئه‌و لێدوانانه‌مان پێ سه‌ير نييه. چونكه گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو سووريا، له باكوور و باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سوورياوه به تايبه‌تى راپه‌ڕين دژى ئه‌و رژێمه داپڵۆسێنه‌ره سه‌ركوتكاره و داموده‌زگاى سه‌ركوتكارى رژێم و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئه‌منى و سه‌ربازييه‌كانمان به‌ده‌رنا و كۆتاييمان به قۆناغێكى تاريك له مێژووى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى وڵات هێنا".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دووپاتيده‌كه‌ينه‌وه ئێمه سوورين له‌سه‌ر قه‌ڵاچۆكردنى تيرۆر. چونكه ئێمه بڕوامان وايه به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه له رژێمه‌كه‌ى، دواين كه‌سن كه مافيان هه‌يه باسى خيانه‌ت بكه‌ن. چونكه ئه‌و رژێمه به‌رپرسى راسته‌وخۆى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌ستى ميليشيا تائيفييه‌كانه له سووريا و هۆكاره بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له پێكهاته‌ى خاك و گه‌لى سووريادا. هه‌ر ئه‌و رژێمه‌ش بوو ده‌رگاى وڵاتى به رووى ميليشياكانى تيرۆرى بيانى كرده‌وه".
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د هێزه كوردييه‌كانى باكوورى سوورياى به ناپاكى "خيانه‌ت" تۆمه‌تبار كرد، به هۆى ئه‌وه‌ى هاوكارى هێزه‌كانى ئه‌مريكا ده‌كه‌ن.
له لاپه‌ڕه‌ى ره‌سمى سه‌رۆكايه‌تى سووريا له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، به‌شار ئه‌سه‌د، دواى پێشوازيكردنى له شاندێكى حكومى و ئابوورى رووسيا، رايگه‌ياند، "كاتێك باسى ئه‌وانه ده‌كه‌ين، كه پێيان ده‌وترێت كورد، له راستيدا ئه‌وانه ته‌نيا كورد نيين، چه‌ندين پێكهاته‌ى جياجيا له ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵات به‌شدارن له‌گه‌ڵيان".
گوتيشى: "هه‌موو ئه‌وانه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌نديى بيانييه‌كان كارده‌كه‌ن، به تايبه‌تى كه ئێستا له ژێر فه‌رمانى ئه‌مريكان دژى سوپا و گه‌له‌كه‌يان، به‌و په‌ڕى ساده‌ييه‌وه بڵێين خائينن".
له سووريا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌يه كه نه‌يارى سه‌ره‌كى داعش و رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانن و ئه‌مريكا هاوكاريان ده‌كات. ئه‌و هێزانه له پێكهاته‌ى جياجياى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كريستيان پێكهاتوون و ناوچه‌يه‌كى به‌رفراوانيان له باكوور و باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا به‌ده‌سته‌وه‌يه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى سووريا ناسراو به (سانا) بڵاويكرده‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د، رايشيگه‌ياندووه، "هێشتا ئێمه له جه‌نگداين، به‌ڵام هه‌نگاوى گرنگمان ناوه، ئه‌ويش به هۆى كۆنترۆڵكردنى ناوه‌نده سه‌ره‌كييه‌كانى رێكخراوى داعشى تيرۆريست و ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه".
تۆمه‌تباركردنى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه به "خيانه‌ت" له لايه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى قه‌يران و شه‌ڕى سووريادا ئه‌و هێزانه هاوكار و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌واميان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د هه‌بووه و زۆرێك له‌و ناوچانه‌ى به خوێنى خۆيان رزگاريان كردووه، راده‌ستى سوپاى ئه‌سه‌ديان كردووه‌ته‌وه.