كۆشكى سپى: پشتيوانيمان بۆ هه‌سه‌ده كه‌م ده‌كه‌ينه‌وه
هاوكاريكردنى ئه‌مريكا بۆ هه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ى ستراتيژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌كان كاتييه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له ئيداره‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، واشنتن كۆمه‌ك و پشتيوانييه‌كانى بۆ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) كه‌مده‌كاته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتينكى رووسى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆشكى سپى له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017 ئه‌نجاميدا، گوتى: "هاوكاريكردنى ئه‌مريكا بۆ هه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ى ستراتيژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌كان كاتييه و دواى شكستى يه‌كجاره‌كى داعش كه‌م ده‌كرێته‌وه".
له كۆتايى ئايارى رابردووه‌وه ئه‌مريكا به شێوه‌يه‌ى به‌رده‌وام چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى وه‌ك كۆمه‌ك و پشتيوانى بۆ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌نێرێت.