ئەمریكا داوای گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا دەكات
دەبێ بە گفتۆگۆ چارەسەر بدۆزنەوە
K24 - واشنتن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە وەڵامی پرسیاری كوردستان24 رایگەیاند كە ئەوان بەردەوامن لە داواكردن لە ھەولێر و بەغداد بۆ ئەوەی كێشەكانیان چارەسەر بكەن.
ھێزەر نۆوێرت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە لەسەر ئەو كێشانە كە پەیوەستن بە سنوور و سزاكان، سزا بە ھەردوو لایەن دەگەیێنێت و پێویستە وەك بەردەوام داوایان لێ دەكرێت ھەوڵی چارەسەری كێشەكان بدەن.
نۆوێرت دووپاتیشی كردەوە، كە بەردەوامن دەبن لە ھەوڵەكانیان بۆ ئەوەی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەیەكەوە لە سەر مێزی گفتوگۆكان كۆببنەوە و چارەسەر بۆ كێشەكانیان بدۆزنەوە.