گۆڕان و كۆمه‌ڵ نیگه‌رانن

"پڕۆسەی سیاسی دەكەوێتە مەترسییەوە"

K24 - سلێمانی

دوای ئەوەی  گۆڕان و کۆمەڵی پاڵپشتی خۆپێشاندەرانیان کرد، کەچی ژمارەیەك لە بارەگای حزب و لایەنەکان و بارەگا حکومییەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لەسنووری پارێزگای سلێمانی کرانە ئامانج، ئەوەش وایکرد ھەردوو لایەن نیگەرانی خۆیان دەربڕن و پێیان وایە ھەڵکوتانە سەر بارەگا حکومی و حزبییەکان خزمەت بە بارودۆخەکە ناكات و داوایان لێدەکەن بەشێوەیەکی مەدەنیانە داوای مافەکانیان بکەن.

دیاری محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "كۆمەڵ لەگەڵ خۆپێشاندانی مەدەنیانەی خەڵكدایە، بەڵام لە راستیدا بە ھیچ شێوەیەك لەگەڵ توندوتیژی و ھەڵكوتانە سەر بارەگاكان و موڵكی گشتی نییە، ھەرێمی كوردستان بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت، ئەگەر بارودۆخە سیاسییەكەش تێكچێت ئەوكاتە كۆی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە مەترسییەوە".

ھەر پەیوەست بە نانەوەی پشێوی نێو خۆپێشاندانەكان بێستون فایەق، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت: "ھەموو ئەو داوایانەی خۆپێشاندەران دەیڵێن مافی خۆیانە و ئێمە لەگەڵ ئەوەداین خەڵك بە شێوەی ئاشتیانە داوای مافەكانی خۆی بكات".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/93d0beb8-3114-4229-9783-f624cecbd625/goran.ism/manifest