خۆپێشاندەران رووناكەنە ھەڤاڵ ئەبوبەكر
مامۆستایان داوكارییهكانیان رادهستی شهقام دهكهن
K24 - سلێمانی
لە ماوەی رابردوودا مامۆستایان چەندین جار دژی پاشەکەوتی مووچە و گەڕانەوەی شایستە داراییەکانیان خۆپێشاندانیان ئەنجامداوەو ھەموو جارێکیش داواکانیان خستووەتە بەردەم پارێزگار، بەڵام لە خۆپێشاندانی ئەم جارەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە، مامۆستایان داواکانیان لەسەرشەقام ھێشتووەتەوە لەبەر ئەوەی پارێزگار لە بزووتنەوەی گۆڕانە داواکاریاکانیان ناخەنە بەردەم پارێزگار، چاودێرێكی سیاسی پێیوایە ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو لەلایەن خۆپێشاندەران كراوە، ناگونجێت لەگەڵ سیستمی دیموكراسی.
سادق عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە كوردستان24 گوت: "سێ ساڵە بە ئاشتی وەڵامی داواكانمان نادرێتەوە، تەنانەت لە ساڵێك لەمەوبەر لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی كۆبووینەوە، بەڵام تا ئێستا ھەنگاویان نەناوە".
لەبارەی پێشێلكاریەكانی نێو خۆپێشاندانەكان عەدالەت عەبدوڵڵا، چاودێری سیاسی گوتی: "ئەوەی لە خۆپێشاندانەكانی دوێنێ روویدا تەنانەت لەگەڵ سیستمی وڵاتانی ھەرە پێشكەوتووی دونیاش ناگونجێت، زۆر كەم ئەوە روودەدات ھاووڵاتی پەلاماری دامەزراوەكانی دەوڵەت بدات".