به ڤيديۆ.. له‌سه‌ر گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى كچێك هاوڕێكه‌ى ده‌كوژێت
ويستوويانه گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى ترسناك تۆمار بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دادگايه‌كى ويلايه‌تى مينيسوتاى ئه‌مريكا بڕيارى زيندانيكردنى به‌سه‌ر كچێكدا سه‌پاند، به هۆى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى هاوڕێكه‌ى كوشتبوو.
سايتى "Star Tribune" بڵاويكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه به‌و جۆره بووه، كه مۆناليزا پيريز و هاوڕێكه‌ى پيدرۆ رۆيز، ويستوويانه گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى ترسناك تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له يوتيوب دايبنێن و زۆرترين بينه‌رى هه‌بێت.
ئه‌و دوو گه‌نجه ويستوويانه تواناى فيشه‌ك له كونكردنى كتێبێكدا تاقيبكه‌نه‌وه و كوڕه‌كه كتێبه‌كه‌ى به‌رزكردووه‌ته‌وه و به سينگييهوه ناوه و كچه‌كه‌ش له دوورى نيومهتر فيشه‌كێكى ده‌مانچه‌ى جۆرى Desert Eagle ئاراسته كردووه و فيشه‌كه‌كه كتێبه‌كه‌ى بڕيوه و به‌ر سينگى گه‌نجه‌كه كه‌وتووه و به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و كچه له دادگا چووه‌ته ژێر بارى به‌رپرسيارێتييه‌وه و ئاشكراشيكردووه، بيرۆكه‌كه هى هاوڕێكه‌ى بووه و به‌و هۆيه‌وه كچه‌كه له لايه‌ن دادگاوه به شه‌ش مانگ زيندانى و چاودێريكردنى له لايه‌ن پۆليسه‌وه بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ سزاى داوه.