رووسيا: په‌يه‌ده له دانووستانه‌كانى ديالۆگى نيشتيمانى سووريا به‌شدار نابێت
كورد نابێته كۆسپ له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونى دايالۆگى نيشتيمانى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌لكسه‌نده‌ر لاڤرينتيڤ، نێرده‌ى سه‌رۆكى رووسيا بۆ سووريا رايگه‌ياند، كورد نابێته كۆسپ له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونى دايالۆگى نيشتيمانى سووريا و به هۆى پێداگيرى زۆرى توركياوه په‌يه‌ده به‌شدارى تێدا ناكات.
لاڤرينتيڤ گوتيشى: توركيا به شێوه‌يه‌كى بنبڕانه ره‌تيكردووه‌ته‌وه هيچ نوێنه‌رێكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى و پارتى كرێكارانى كوردستان به‌شدارى له كۆنگره‌ى سوورييه‌كان له سوچى بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: پرسى كورد به گشتى نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دانووستانه‌كان و واده‌ى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى سوچى. پرسه‌كه په‌يوه‌ست بووه به ره‌تكردنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى توركيا بۆ به‌شداربوونى هه‌ر لايه‌نێكى كوردى كه نزيكى پارتى كرێكارانى كوردستان بێت. هه‌ر بۆيه ئێمه سه‌رقاڵى ده‌ستنيشانكردنى كهسايهتييهكانين بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى كۆنگره‌كه بكه‌ن و له ناويشياندا كه‌سايه‌تى كوردى بانگهێشت ده‌كرێن.
روونيشيكرده‌وه، خاڵێكى هه‌ستيار هه‌يه له سه‌ر ئاستى كورد و خۆى له رێككه‌وتن ده‌بينێته‌وه بۆ به‌شداريكردنى نوێنه‌رى پێكهاته‌ى كورد له كۆنگره‌كه و ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى نوێنهرايهتييهكى فراوانى كوردى به‌شدارى بكات به مه‌رجێك هاوكۆك بێت له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ى توركيا.