بێكاریی عەلاوی نیگه‌ران ده‌كات
حكومه‌تی عێراق دامه‌زراندنی راگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی ھاوپەیمانی ئەلوەتەنیە، نیگەرانی خۆی لە بەرزبوونەوەی رێژەی ھەژاری و بێكاری لە عێراق دەربڕی و رایگەیاند: "ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی عێراق كە رۆژی 14ی ئەم مانگە سەبارەت بە راگرتنی ھەموو دامەزراندنێك دەریكردووە، ھێندەی دیكە رێژەی ھەژاری و بێكاری لە عێراق زیاتردەكات".
عێراق یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و جه‌نگه‌وه دۆخی ئابووری خراپه و بێكارییه‌كی زۆر هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تاكو ئێستا عێراق پشتی بە نەوت بەستووە بۆ داھاتی وڵات و كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بوارەكانی دیكەی پشتگوێخستووە.