ئه‌مڕۆ یه‌كگرتوو بڕیاری كۆتایی ده‌دات
تا ئێستا خۆی یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئەمڕۆ كاتژمێر ده، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، پرسی مانه‌وه و كشانه‌وه‌ی له حكوومه‌ت یه‌كلاده‌كاته‌وه.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به مه‌رج له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یانن له حكومه‌ت، به‌ڵام به چه‌ند مه‌رجێك، ئەمڕۆش بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستانیش به كوردستان24ی راگه‌یاند بڕیاری کۆتایی ئەنجوومەنی جێبەجێکار نه‌درا، چونكه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هەیە.