پنتاگۆن له ناردنی چه‌ك بۆ یه‌په‌گه به‌رده‌وام ده‌بێت
تره‌مپ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لیستێكى ئاماده‌كراوی پنتاگۆن كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتی میدیاكانی توركیا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی چه‌ك ده‌ربڕیوه بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، هێزێكی سه‌ره‌كی هاوپیهمانێتییهكهیه و كورده.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی له‌نده‌نی، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانی توركیا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دابینكردنی چه‌كی سووك و قورس بۆ كورد له سووریا.
رۆژنامه‌ی "حورییه‌ت"ی توركی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ واژۆی له‌سه‌ر لیستێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" كردووه، كه تێیدا به به‌های 393 ملیۆن دۆلار، داوای چه‌ك كراوه بۆ یه‌په‌گه و كورد له سووریا.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه توركییه‌كه‌ش، رۆژی 12ی دیسه‌مبه‌ر، له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه لیسته‌كه واژۆكراوه، 18 رۆژیش به‌ر له‌و رێككه‌وته، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه، نیگه‌رانییه‌كانی خۆی له پێدانی چه‌ك به یه‌په‌گه گه‌یاندووه‌ته تره‌مپ.
وه‌ك رۆژنامه‌ی "حوریيهت" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی كردووه، له 12 هه‌زار چه‌ك به به‌های 6.3 ملیۆن دۆلار، 60 هه‌زار پارچه‌ی یه‌ده‌گی چه‌ك به بڕی 420 هه‌زار دۆلار، 6 هه‌زار چه‌كی ره‌شاش به بڕی 20.3 ملیۆن دۆلار، پێكهاتووه.
هه‌رچه‌نده له‌و لیسته ئاماده‌كراوه، ناوی هه‌سه‌ده، یاخود یه‌په‌گه نه‌هاتووه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌و چه‌كانه ده‌درێنه ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووریا.
به گوێره‌ی ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و لیسته، پنتاگۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ یه‌په‌گه له ساڵی 2018، كه چه‌كی دژه تانك و مووشه‌كی حه‌راری و مووشه‌كی دوورهاوێژ ده‌گرێته‌وه.
هاوكات ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، ژماره‌ی چه‌كدارانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان، له ریزه‌كانی هه‌سه‌ده زیاتر بكات.