هۆزه‌كانى ريفى حه‌له‌ب و منبج دژى هه‌سه‌ده ده‌وه‌ستنه‌وه
هه‌سه‌ده رايگه‌ياندووه، هيچ كرده‌وه‌يه‌كى تۆڵه‌ستێن له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام نادات
K24 – هه‌ولێر:
زياتر له 40 سه‌رۆك هۆز و كه‌سايه‌تى خێڵه‌كانى ريفى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب و منبج زۆرينه‌ى بڕياره‌كانى هه‌سه‌ده‌يان ره‌تكرده‌وه.
ئه‌و هۆزانه له كۆبوونه‌وه‌يه‌دا داوايان له هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) كردووه، بڕيارى "راژه‌ى سه‌ربازى"ـى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به "زۆره‌ملێ" رۆڵه‌كانيان نه‌كاته سه‌رباز.
هه‌روه‌ها داوايانكردووه، "ده‌ستگيركراوه‌كان ئازاد بكرێن و ئاواره‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان و كارپێكردنى سيستمى كه‌فيل لاببرێت، كه هه‌سه‌ده كارى پێده‌كات".
ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه داواشيان كردووه، "كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعش و هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگيركراوون ئازاد بكرێن".
له به‌رامبه‌ردا هه‌سه‌ده رايگه‌ياندووه، هيچ كرده‌وه‌يه‌كى تۆڵه‌ستێن له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام نادات كه دژى بڕياره‌كانى وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئه‌و داواكارييه‌ى سه‌رۆك هۆزه‌كان جێبه‌جێ ناكات.
سه‌رچاوه: المدن