شاره‌زايه‌ك: به‌هاى بيتكوين سفره
بانكى مۆرگان ستانلى داواى له هاوبه‌شه‌كانى كرد، مامه‌ڵه و وه‌به‌رهێنان به دراوى بيتكوينى ئه‌ليكترۆنييه‌وه نه‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بانكى مۆرگان ستانلى داواى له هاوبه‌شه‌كانى كرد، مامه‌ڵه و وه‌به‌رهێنان به دراوى بيتكوينى ئه‌ليكترۆنييه‌وه نه‌كه‌ن و به‌هاى ئه‌و دراوه‌ى به (هيچ) له‌قه‌ڵه‌مدا.
هه‌فته‌ى رابردوو به شێوه‌يه‌كى دراماتيكى به‌هاى دراوى بتكوين دابه‌زى.
جيمس فوسيت، شاره‌زاى بانكى مورگان ستانلى رايگه‌ياند، تێچووى راسته‌قينه‌ى دراوى ئه‌ليكترۆنى بيتكوين سفره.
سايتى بيزنس ئينسايده‌ر، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و شاره‌زايه رايگه‌ياندووه، زۆر ئه‌سته‌مه به شێوه‌يه‌كى لۆژيكى به‌هاى دراوى بيتكوين مه‌زنده بكرێت، كه هه‌فته‌ى رابردوو له سه‌دا 40ى به‌هاى خۆى له‌ده‌ستدا.
ئه‌و شاره‌زايه گوتيشى: بيتكوين جێگره‌وه‌ى زێڕ نييه. هه‌روه‌ها پهيوهستيش نييه به نرخى سو‌و له بازاره‌كاندا.
بيتكوين، دراوێكى ژماره‌ييه، پشت به كۆد ده‌به‌ستێت و سه‌ر به هيچ بانكێكى ناوه‌ندى وڵاتان نييه و به‌كارهێنه‌ره‌كانى ته‌نيا به‌كارى ده‌هێنن و ناكه‌وێته ژێر چاودێرى هيچ حكومه‌ت و بانكێكه‌وه.
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان ئه‌و دراوه هيچ نييه جگه له ته‌ڵه نه‌بێت.
بانكى ناوه‌ندى رووسياش پێشتر به‌شدارانى ئاگادار كردبوويه‌وه مامه‌ڵه به‌و دراوه‌وه نه‌كه‌ن.
رۆژى 17ى ئه‌م مانگه به‌هاى هه‌ر دانه‌يه‌كى بيتكوين گه‌يشتبووه 19343.04 دۆلارى ئه‌مريكايى.