عه‌بادی گه‌نده‌ڵی گومرگه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه
گه‌نده‌ڵی گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ین
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوونی گه‌نده‌ڵی له گومرگه‌كان ره‌تنه‌كرده‌وه و راشیگه‌یاند، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاستی داهاتی گومرگه‌كان بۆ سێ هێنده زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆردا بگیرێت، داهاتێكی زۆر بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت.
پێشووتریش راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیران، چه‌ندین جار رایگه‌یاندبوو، ده‌بێت داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان و گومرگه‌كانیش بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و ببێته پاڵپشتی بۆ دارایی وڵات.