ئه‌مه‌ریكا هۆدشاری ده‌داته سووریا
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: ساڵی داهاتوو هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له‌لایه‌ن سوپای رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه، ئه‌مریكا هۆشداری دەداتە حكومه‌تی سووریا.
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، سووریا هه‌ڵه ده‌كات ئه‌گه‌ر سنووری خۆی ببه‌زێنێت و هێرش بكاته سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده له رۆژهةڵاتی سووریا.
ماتیس گوتیشی، بۆ پاراستنی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ساڵی داهاتوو ئه‌مریكا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات و, چه‌ندین دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جه‌خیشیكرده‌وه، له‌نێوان هاوپه‌یمانه‌كانمان و سووریا هێڵی جیاكه‌ره‌وه هه‌یه و, واشنتۆنیش له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌شدار ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر رووسیا داوای له ئه‌مه‌ریكا كردبوو، هێزه‌كانی خۆی له‌ناو خاكی سووریا بكشێنێته‌وه.