ئه‌پڵ داوای لێبوردن له به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن 6 ده‌كات
بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن 6، مۆبایله‌كانتان ئه‌م كێشه‌یه‌ی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌شت داوای یاسایی دژی ئه‌پڵ تۆماركران، له‌به‌ر بوونی كێشه له پاتری, كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی داوای لێبوردنی له كڕیاران و به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن 6 كرد.
ئه‌پڵ به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه كیشه‌ی پاترییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، له سه‌ره‌تای ساڵیشه‌وه، پڕۆسه‌ی گۆڕینی پاتری مۆبایله‌كانی جۆری ئایفۆن شه‌ش ده‌ست پێده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه گه‌ره‌نتیشیان نیيه، نرخی پاترییه‌كانیان له حه‌فتا و نۆ دۆلاره‌وه كه‌مده‌كاته‌وه بۆ بیست و نۆ دۆلار.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت، ئه‌و كێشه‌یه ته‌نها له ئایفۆن 6 دا هه‌یه و ئایفۆن 6 پڵه‌س كێشه‌ی پاتری نه‌بووه.
پێش ئایفۆن كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری به‌هۆی بوونی كیشه له پاتری مۆبایله‌كانی جۆری گالاكسی نۆت حه‌وت، زیاتر له بیست و پێنج ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وت.
سه‌رچاوه: Sky News