دیكتاتۆره‌ گه‌نجه‌كه‌ به‌ شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

كیم بۆ ئه‌مه‌ریكا: دوگمه‌ چه‌كی ئه‌تۆم له‌سه‌ر مێزی ژووره‌كه‌مه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7747e133-18af-41cd-89ca-0276d7a07221/010118WJK.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

کیم جۆنگ ئون, سەرۆکی کۆریای باکوور, داوای لە دام و دەزگاکانی وڵاتەکەی کرد خۆیان بۆ جەنگێکی ئەتۆمی ئامادە بکەن و گوتیشی: "جەنگێک چاوەڕێیان دەکات".

کیم جۆنگ ئون, له‌ وتارێكدا، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی، ئاشکراشی کرد وڵاتەکەی نایەوێ جەنگ بەرپاببێ, بەڵام ئەوەش قبوڵ ناکات کە وڵاتێکی دیکە هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکات.

گەرچی لە کۆریای باکوور, رۆژژمێرێکی جیاواز پەیڕەو دەکرێت, بەڵام سەرۆکە گەنجەکەی ئەو وڵاتە ویستی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێک بگەیەنێتە وڵاتانی دیکە و بەتایبەتیش ئەمریکا.

لە وتارێکدا کیم جۆنگ ئون, سەرۆکی کۆریای باکوور ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی جەنگێکی قورسی لەبەردەمدایە و پیویستە خۆیان باش ئامادە بکەن.

كیم ده‌ڵێت: "گرنگ نییە ئەمریکا چەندە چەکی ئەتۆمی هەیە یاخود چەند بانگەشە بۆ جەنگ دەکات، پێویستە ئەوە بزانین کە جەنگێکی قورسمان لە پێشە, ئەمریکا ناتوانێ هیچ بکات ئه‌گەر ئێمە لە نێوان خۆمان وەک کۆریای باشوور و باکوور یەکگرتوو بین".

ده‌شڵێت: "بەپێی ئەو توێژینەوانەی لە بواری ئەتۆمدا کردوومانە ئێمە پێویستە بڕی بەرهەمهێنانەی ڕۆکێتی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی زیاد بکەین، پێویستە ئێمە گەرەنتی بەهێزبوونی خۆمان بکەین".

ئەم قسانە تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێن کە ئەمریکا و بە تایبەتیش لە زاری وەزیری بەرگرییەوە داوایان کردبوو هێزەکانیان لە باری ئامادەباشیدا بن بۆ هەرجەنگێکی نەخوازراو، بەڵام وەک کیم جۆنگ ئون دەڵێت, وڵاتەکەی نایەوێ جەنگ بەرپا ببێ, بەڵکو جەنگی بەسەردا سەپینراوە.

 

ا. م