ناتانياهۆ: ئێران هه‌ر ده‌ڕووخێت
رووخانى ده‌سه‌ڵاتى ئێران ئيسرائيلى و ئێرانييه‌كان ده‌كاته دۆست
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بنيامين ناتانياهۆ، له په‌يامێكى ڤيديۆيدا كه ئاراسته‌ى خه‌ڵكى ئێرانى كرد، رايگه‌ياند، رووخانى ده‌سه‌ڵاتى ئێران ئيسرائيلى و ئێرانييه‌كان ده‌كاته دۆست.
له په‌يامه‌كه‌يدا كه له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، ناتانياهۆ گوتى: "ئه‌مڕۆ گوێم لێ‌بوو، سه‌رۆكى ئێران حه‌سه‌ن رووحانى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد، ئيسرائيل له پشت ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى ئێرانه‌وه‌يه، ئه‌وه نه‌ك هيچى راست نييه به‌ڵكو جێى پێكه‌نينيشه".
گوتيشى: "پێچه‌وانه‌ى رووحانييه‌وه، من سوكايه‌تى به گه‌لى ئێران ناكه‌م، ئێرانييه‌كان ئازان. ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئه‌وان ئازاديان ده‌وێت. دادپه‌روه‌ريان ده‌وێت، ئه‌وان ئازادييه بنه‌ڕه‌تييه‌كانيان ده‌وێت كه چه‌ندين ده‌يه‌يه لێيان زه‌وت كراوه".
ناتانياهۆ له په‌يامه‌كه‌يدا، ئه‌وه‌شى گوت: "رژێمى هۆڤيانه‌ى ئێران ده‌يان مليار دۆلارى له پێناو چاندنى رق و بێزراوى خه‌رجكردووه. كه ده‌كرا ئه‌و پاره‌يه بۆ درووستكردنى قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان ته‌رخانكرابا".
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، په‌ژاره‌ى خۆيشى بۆ بێده‌نگى وڵاتانى ئه‌وروپا له ئاست رووداوه‌كانى ئێران ده‌ربڕى و گوتى: "حكومه‌ته ئه‌وروپاييه‌كان بێده‌نگانه ده‌ڕواننه ديمه‌نى لێدانى گه‌نجانى ئێرانى له شه‌قامه‌كاندا".
له كۆتايى په‌يامه‌كه‌شيدا ناتانياهۆ گوتى: "ئه‌و رژێمه هه‌ر رۆژێك دێت ده‌ڕووخێت، ئه‌و كاته ئێرانى و ئيسرائيلييه‌كان ده‌بنه‌وه باش‌ترين دۆستى يه‌ك".
خۆپيشاندانى خه‌ڵكى ئێران پێى نايه پێنجه‌م رۆژييه‌وه و له‌و ميانه‌يه‌دا به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه ره‌سمييه‌كانى ئێران 12 كه‌س كوژراوون.
ته‌له‌ڤزيۆنى ئێران وێنه‌ى وێرانكارييه‌كانى دواى خۆپيشاندانه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارانى ئێرانى بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند، به هۆى توندوتيژييه‌كانه‌وه 12 كه‌س كوژراوون.
خۆپيشانده‌ره ناڕازييه‌كان درووشمى "مردن بۆ ديكتاتۆر"يان به‌رز كردووه‌ته‌وه و وێنه‌كانى رابه‌رى كۆچكردووى ئێران خومه‌ينى و عه‌لى خامه‌نه‌ئى رابه‌رى ئێستاى كۆمارى ئيسلامى ئێرانيان سووتاند.
به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ڵێن ده‌ستى ده‌ره‌كى له پشت خۆپيشاندانه‌كانه‌وه‌يه.
هاوكات دوێنێ حه‌سه‌ن رووحانى له وتارێكى تۆماركراودا كه ئاراسته‌ى رايگشتى ئێرانى كرد، رايگه‌ياند، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له يه‌كه‌م رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونييه‌وه كه‌وتووه‌ته دژايه‌تى خه‌ڵكى ئێران و تۆمه‌تى پشتيوانيكردنى تيرۆر بۆ خه‌ڵكى ئێران هه‌ڵده‌به‌ستێت.
سه‌رچاوه: په‌يجى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل له فه‌يسبووك
ئاژانسه‌كان
و: ئ.ر